حەماس: چالاکییەکەی قودس وەڵامێکی سروشتییە بۆ تاوانەکانی داگیرکەران

حەماس لەبارەی ئۆپڕاسیۆنەکەی بە چەقۆ لە قودس ڕاگەیاند، "وەڵامێکی سروشتییە بۆ تاوانەکانی داگیرکەران و کردەوە بەردەوامەکانی نیشتەجێ سەهیۆنییەکان و گورزێکی نوێیە لە سیستەمی ئەمنی رژێمی داگیرکەر."
بە پێی هەواڵێکی ناوەندی ڕاگەیەندراوی فەلەستین، بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە "چالاکیی هێرشکردن بە چەکی سارد لە شاری قودس، کە لەلایەن یەکێک لە گەنجانی فەلەستینەوە ئەنجام درا، وەڵامێکی سروشتییە بۆ تاوانەکانی داگیرکەران و کردەوە بەردەوامەکانی نیشتەجێ سەهیۆنییەکان و گورزێکی نوێیە لە سیستەمی ئەمنی رژێمی داگیرکەر و وەهمەکانی بۆ ڕاگرتنی خۆڕاگریی ڕیشەداکوتاو لە دڵی خەڵکی فەڵەستیندا."
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە چالاکییە بەردەوامەکانی گەنجانی فەلەستینی دژی سەربازانی داگیرکەر لە بارودۆخی بەردەوامی شەڕی کۆمەڵکوژی لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و هەروەها تاوانەکانی رژێمی داگیرکەر کە تەنانەت وڵاتانی عەرەبیش لێی پارێزراو نەبوون، لەوانە هێرشەکەی ئەم دواییە بۆ سەر شاندی دانوستانکاری حەماس لە دۆحە، ئەنجام دەدرێن.
حەماس جەختی کردەوە کە "بژاردەی ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکەران، وەڵامێکی سروشتییە بۆ تاوانەکان و کوشتارە دڕندانەکان لە غەززە، دەستدرێژییەکانی نیشتەجێکان لە شار و گوندەکانی کەناری ڕۆژئاوا و قودس و هەوڵەکانیان بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی لکاندن و ئاوارەکردن."
بزووتنەوەکە هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە "دەستی گەنجانی شۆڕشگێڕ دەگوشێت کە بە ئیرادەیەکی پۆڵایین، سووربوونی خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکەراندا نیشان دەدەن، و داوا لە هەموو فەڵەستینییەکان دەکات کە بە هەموو ئامرازەکان بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوە و خۆڕاگری تاوەکو دوژمن لە خاک و پیرۆزییەکانی فەڵەستین دەرپەڕێنن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە سەرانسەری ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە، لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی، دوانزە فەلەستینی شەهید بوون.
هێزەکانی سوپای یەمەن بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە و وڵامدانەوە بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئامانجەکانی گرنگی لە یافای داگیرکراو بە مووشەکی "فەلەستین-٢" کردە ئامانج.
لە نیمچەدوورگەی کامچاتکای وڵاتی رووسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ رووی دا.
ڕشتنی کەشتییەکانی سەر بە فلۆتیلای سومود کە بە بەشداری ٤٤ وڵات بۆ تێکشکانی گەماڕۆی سەر غەززە ڕێکخراوە بەهۆی کەمی کەشتی و بەلەم و بارودۆخی خراپی کەشوهەوا دواخرا.